بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دانانی بەرنامەی کار بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆیە.
دەقی ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات، کە بڕیارە ئەمشەو بەڕێوەبچێت، بەھۆی ئەوەی کە خشتەی کارەکەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن دانراوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەکانی (٩) و (٣٧) پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
بۆیە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی یاسادانانە، داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەین پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.
فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٧-٣-٢٠٢٦