ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا: جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/17، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.
هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.