Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 22:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگەی هەولێر، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە و، سوپاسی ژووری ئۆپەراسیۆن و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکارییان و کاری بەردەوامیان لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و یارمەتیدان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک و هاووڵاتییانی هەولێر و هەرێمی کوردستان.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگەی هەولێر، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکی و ئامادەکارییەکانی ژوورەکە خستەڕوو کە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە ئەمنییەکان پێکهاتووە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ژووری ئۆپەراسیۆن و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکارییان و کاری بەردەوامیان لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و یارمەتیدان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک و هاووڵاتییانی هەولێر و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت، بەرپرسانیشی ڕاسپارد کە ڕۆڵی بەرپرسانەی خۆیان بگێڕن و نەهێڵن هیچ کێشە و گرفتێکی خزمەتگوزاری دروست ببێت. دڵنییاییشی بە خەڵکی کوردستان دا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی خەڵک و هەرێمی کوردستان لەم شەڕ و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە.

دووپاتیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی کێڵگەکانی نەوت و گاز و پاڵاوگەکان ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماری هێزە لەیاسادەرچووەکان بوونەتەوە، بەڵام حکومەت هەموو هەوڵێکی داوە چارەسەری کێشەی کارەبا بکات.

پاشان سەرۆکی حکوومەت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووری و مووچە و بژێویی خەڵکین، ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەوەین نەوت هەناردە بکرێ و هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە، تەنیا داوای ئەوەی کردووە گەرەنتی هەبێت و بتوانین لە کێڵگەکانی خۆشمان نەوت هەناردە بکەین. گوتیشی، بەغدا خۆی چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ڕێگەی دادگاوە نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت بۆیە گوناهی هەرێم نییە کە نەوت وەستاوە. هەرچەندە ئەو بڕە نەوتەی کە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت، سنووردارە و قەرەبووی هەموو نەوتی عێراق ناکاتەوە، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.

لەبارەی بابەتی سیستەمی ئەسیکۆداش، هەرێمی کوردستان نەیگوتووە ئەسیکۆدا جێبەجێ ناکەین، بەڵکوو تەنیا داوای کاتمان کردووە، بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی بکرێت. بە تایبەتی کە ئێستا لە دۆخێکی ئابووری و بازرگانیی زۆر خراپداین و چالاکیی بازرگانی زۆر کەم بووە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 17 MARCH 2026 22:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نا ئاساییەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستاندا بڕوات.

عەلی حوسێن: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی بەساڵاچووان درێغی ناکەین

TUESDAY, 17 MARCH 2026 20:03:00

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی لە سیتەک بەسەرکردەوە. لە دیدارەکەدا وێڕای دەستخۆشی لە کارمەندان، جەختی لە گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو خانەیە.

 
فراکسیۆنی پارتی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

TUESDAY, 17 MARCH 2026 20:03:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دانانی بەرنامەی کار بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆیە.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

TUESDAY, 17 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا: جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

 

دەقی پرێسکۆنفرانسی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی

TUESDAY, 17 MARCH 2026 16:03:30

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پرێسکۆنفرانسێکئ رۆژنامەوانی ئەنجامدا ..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact