Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 MAR 2026 22:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بازاڕی گژوگیای کێویی جمەی دێت و ڕکابەری خواردنە مۆدێرنەکان دەکات
| KDP.info


خورماڵ-KDP.info- لەگەڵ تێپەڕبوونی زستان و خەندەی بەهار، شاخەکانی هەورامان و سورێن دەبنە مەکۆی سەوزایی و داهات. قەزای خورماڵ، وەک ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی ئەم بەرهەمانە، ڕۆژانە پێشوازی لە هەزاران کەس دەکات کە بۆ چێژ و تەندروستی، ڕوو لە کڕینی گژوگیای بەهارە دەکەن.

ئەگەرچی کۆکردنەوەی ئەم گژوگیایانە ماندووبوونێکی زۆری دەوێت و نرخەکەشیان بەراورد بە سەوزە ئاساییەکان گرانترە، بەڵام خواست لەسەری بە ڕادەیەکە کە لە بازاڕدا ناکەوێتە زەوی. بۆ زۆرێک لە دانیشتووانی ناوچەکە، ئەمە تەنیا خواردن نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی سەرەکیی بژێوی ژیانە لە ماوەی شەش مانگی ساڵدا (لە کۆتایی مانگی ١٢ تا مانگی ٦).

پشتیوان مستەفا، کە ئەزموونی ١٥ ساڵ فرۆشتنی ئەم گژوگیایانەی هەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی وەک چارەسەری پزیشکی سەیری ئەم گیا کێوییانە دەکەن كە (باڕێزە): وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە ناسراوە، (کنگر) دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان و یاریدەدەرێکی بەهێزی کۆئەندامی هەرسە.

هاوكات یادگار عەبدول كە دوکاندارێکی تری ناوچەکەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت دەکاتەوە کە ئەم گیایانە هێندە پاکن "پێویستیان بە شۆردنەوە نییە" و زۆر سووک و زوو هەرس دەبن.

لە ناو دوکانەکانی خورماڵدا، بۆن و بەرامەی سروشت مەستت دەکات. گرنگترین ئەو جۆرانەی ئێستا لە بازاڕدا دەبینرێن بریتین لە (هاز، خوژە، ڕێواس، گۆزروانە، باڕێزە، گێلاخە، ڕوسقە)

ناوبانگی خورماڵ تەنیا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا نەماوەتەوە، بەڵکو کڕیاران لە شارەزوور، دەربەندیخان و سەیدسادقەوە بۆی دێن. تەنانەت گەشتیارانیش بەشێکی سەرەکین لە کڕیارەکان.

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، ئەم گژوگیایانە دەبنە میوانی سەرەکیی سەر سفرەی فتار، چونکە بۆن و تامێکی تایبەت بە کاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەبەخشن.

پەیوەست بە گرانیی هەندێک لەم گیایانە یادگار عەبدولی دوکاندار هۆکاری گرانیی هەندێک لەم گیایانە، وەک باڕێزە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە شوێنی زۆر سەخت و تاشەبەردەکاندا دەڕوێن، کە بەدەستهێنانیان مەترسی و ماندووبوونێکی زۆری پێویستە.

 

ڕاپۆرت: عەلی بانیشاری




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 17 MARCH 2026 22:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نا ئاساییەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەرکی ھەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستاندا بڕوات.

عەلی حوسێن: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی بەساڵاچووان درێغی ناکەین

TUESDAY, 17 MARCH 2026 20:03:00

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی لە سیتەک بەسەرکردەوە. لە دیدارەکەدا وێڕای دەستخۆشی لە کارمەندان، جەختی لە گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو خانەیە.

 
فراکسیۆنی پارتی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند

TUESDAY, 17 MARCH 2026 20:03:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دانانی بەرنامەی کار بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆیە.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

TUESDAY, 17 MARCH 2026 17:03:59

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا: جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات کۆبووەوە

TUESDAY, 17 MARCH 2026 17:03:29

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگەی هەولێر، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی سنووری پارێزگەی هەولێر کۆبووەوە...



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact