ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.
لە كۆبوونه‌و‌ه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسكردنى ئاماده‌یى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێز ئیسحاقزای سوپاسی هاریكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى کوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد و پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ بەردەوامیی یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى چڕكردنه‌وه‌ى
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان كرده‌وه.