Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 MAR 2026 22:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئاداری 2026، سەرۆک بارزانی لە 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاووڵاتیانی خۆی بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات، بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە. سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن. تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێ قەرەبووی گەلی کوردستان بکات. لەویادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 16 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٣/١٦، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ خاتوو ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئەنجام دا.

 
ناوی فەرمانبەرە گرێبەستەکان، بۆ پێدانی زەوی ئامادە دەکرێت

MONDAY, 16 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  ئامادەکاری دەکرێت دوای جەژن دەست بە وردبینی ناوی گرێبەستەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی پێدانی زەوی، ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی ناوی  گرێبەستەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەست بە وردبینی بکرێت.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 16 MARCH 2026 13:03:01

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/16، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای، بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری نیشتەجێ بۆ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى کرد.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

MONDAY, 16 MARCH 2026 12:03:30

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارین ئەو یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەک بڕیاری سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانمان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان و دووبارە نەبوونەوەی ئەو تاوان و کارەساتە جەرگبڕانە. 

 
کابینەی نۆیەم خەونی جووتیاران دەکاتە واقیع

MONDAY, 16 MARCH 2026 11:03:26

بەردەڕەش-KDP.info- دەڤەری بەردەڕەش وەک یەکێک لە ناوچە هەرە بەپیتەکانی هەرێمی کوردستان، لە سایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا بووەتە جەمسەرێکی گرنگی ئاسایشی خۆراک. ئەندازیار تەحسین گۆران، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بەردەڕەش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر ئەو وەرچەرخانە گەورەیەی لە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکەدا ڕوویداوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact