Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 22:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ ساڵی تازەی خوێندن ٢٩ پەرتووکی نوێ ئامادە دەبن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  بۆ ساڵی داھاتوو ٢٩ پەرتووکی تازە تەواو دەبن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەخوێندرێن.

ماموستا حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندن پرۆسەکە بەردەوامە، بۆ ساڵی داھاتوو لە باخچە بۆ ئاستی یەکەم پەرتووکی کوردی و ئەلکترۆنیمان هەیە، پێنج ڕێبەریشمان ھەیە، بۆ ئاستی دووەمیش پێنج وەحدەمان ھەیە، وەکو نیشتمانەکەم، باخچەکەم، ڕووەک، ئاژەڵ، ژینگە و دۆستەکانی ژینگە، ئەمانە لەگەڵ چل چیڕۆک بۆ ھەردوو ئاست لە باخچە بۆ ساڵی تازە ئامادەن، پەرتووکێکی دیکەشمان داناوە بۆ باخچە و دوو پەرتووکیش بۆ قوتابخانە ئینگلیزییەکان دانراوە، لە بازنەی یەکەم سەرجەم پاکێجەکان تەواو دەبن، کوردی، بیرکاری، زانست، ھونەر، ئاین و عەرەبیش سێ پەرتووکە تەواو دەبێت، بۆ بازنەی دووەم ئەمساڵ بیرکاری بۆ چوار، پێنج و شەش ئامادەن بۆ چاپ و زانست و کوردی پۆلی شەش و ڕێبەرەکانیش ئامادەن، ھونەری چوار، پێنج و شەشیش ئامادەن، لە بازنەی سێ ئەمساڵ زانستی ھەشت و نۆ لەگەڵ ھونەر و کۆمەڵناسی حەوت، ھەشت و نۆ، لەبازنەی کۆتایی بیرکاری وێژەیی و زانستی پۆلی ١١ و کیمیای پۆلی ١١ تەواو دەبن، پەڕتووکی کۆمەڵایەتی خۆی لە پۆلی چوار دەستپێدەکات تاوەکو پۆلی ١٢ بە ئابورییەکانەوە، پۆلی ١٠،١١و١٢ تەواوکراون، جوگرافیای ١٠و١١و١٢ و مێژووی ١٠و١١و١٢ و جینۆسایدی گەلی کورد و مافی مرۆڤ تەواوبوونە، ھەر پەرتووکێک بە پێنج زمان چاپ دەکرێت، کوردی سۆرانی و بادینی، ئەوە دووشێوەزار، زمانی عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی، پڕۆگرامی پیشەییش گۆڕاوە بۆ چوار بەش." 

ماموستا حەسەن سەرتیپ جاف گوتیشی "ساڵی یەکەم ٣٢ پەرتووکمان گۆڕی، پاریش ٣١ پەرتووکمان گۆڕی، ئەمساڵیش ٢٩ پەرتووک دەگۆڕین، پرۆسەیەکمان دەستپێکردووە سەرجەم ئینگلیزییەکان دەگۆڕین، پەرتووکی پیشەییەکانیش ڕیفۆرم دەکەین بۆ ١٥ بەش، لە ھەولێر و لە پێنج باڵەخانە دەستپێدەکەین، ئەویش بۆ ئێمە گرنگە، ساڵی تازە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن، ئەوەی باسمان کرد بۆ ساڵی نوێ تەواو دەبێت، پرۆسەی گۆڕانکاری لە پرۆگرام تا ساڵی ٢٠٢٨ ھەمووی تەواو دەبێت، چونکە پرۆسەیەکی درێژخایەنە و تا ئێستا لەسەرەتای ئەم کابینەیە ٦٠٠ ناونیشانمان گۆڕیوە و بەردەوامیش دەبین تا تەواو دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێمەی دەستکراوە کرد، پرۆسەکەش لەژێر چاودێری وەزیری پەروەردە و بەسەرەپەرشتی بەندە بەڕێوە دەچێت." 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

ھەڵەبجە، برینێکی قووڵ و ھێمایەک بۆ ستەم

SUNDAY, 15 MARCH 2026 21:03:00

فازڵ میرانی

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە دوای ئەوەی بڵاوی کردبووەوە کە گوایە ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە بەشێکی نەوتی عێراق بەڕێگەی بۆڕی بۆ تورکیا بنێردرێت.

 
وردەکاری ئەنجامدانی مەراسیمی یادی نەورۆز لە ئاکرێ

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:03

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری ئاکرێ دەڵێت، بۆ ئەمساڵ مەراسیمی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز بەتەواوی بەڕێوە دەچێت.

لە پارێزگای دھۆک ھەزاران پارچە زەوی دابەش دەکرێن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:21

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک دەڵێت، بەردەوام ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت و، پێش جەژن 2ھەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن.

 

پارێزگای ھەولێر، بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، ئامادەکاری دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 14:03:34

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، بە مەبەستی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی سەقامگیری، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆز سەری ساڵی نوێی كوردی بەڕێوەچوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact