دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک دەڵێت، بەردەوام ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت و، پێش جەژن 2ھەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن.
دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، قۆناغی پێنجەمی دابەشکردن دەست پێدەکات، ئێستا لە سنووری شارەوانی فەیدیە 2ھەزار پارچە زەوی تاپۆکراو ئامادەیە و پێش جەژن لەڕێگەی تیروپشک بەسەر پێشمەرگە و فەرمانبەرندا دابەش دەکرێن، بەردەوامیش دەبین بۆ ئەوەی ئەو شارەوانییانەی زەویان ئامادەیە ئەوانیش دابەش بکرێن."
دیار بەحری گوتیشی "جگە لەوە پێنج ھەزار پارچە زەوی سنووری سێمێلیش لە تاپۆن، ئەوانیش ئامادەبن دابەش دەکرێن، لە ئاکرێش 2ھەزار و 500 پارچە زەوی لە تاپۆن ، ھەزار تەواو بووە ئەوانەی دیکەش تەواوبن دابەش دەکرێن، لە کەلەکچیش زەوی ئامادەیە و ھەر کاتێک وادەیان دیاری کرد لەوێش دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت."
بەحری باسی لەوەش کرد "پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوام دەبێت، بڕیارە ئەمساڵ زۆرترین پارەچە زەوی لە پارێزگای دھۆک داب
ەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام ئامادەکاری دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم