Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 22:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگای ھەولێر، بۆ پێشوازیكردن لە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز، ئامادەکاری دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، بە مەبەستی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی سەقامگیری، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆز سەری ساڵی نوێی كوردی بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، كە هەریەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی، گەشت و گوزار ، شارەوانییەکان،  سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، نوێنەری ئاسایشی بازگەکان، بەڕێوەبەرانی چاودێری بازرگانی، کاروباری ناوخۆ، قەیرانەكان، سەربڕخانە، ئامادەی بوون،  پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە
هێزە ئەمنیەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان و  تیشكی خستەسەر دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و ئامادەکاری و حاڵەتی ئامادەباشی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەر و ڕووداوێک، هەروەها جەختی لە ڕێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە هەماهەنگی نێوان یەکە کارگێڕییەکان و هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی شار و دەوروبەری كردەوەە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بەوپەڕی توانایانەوە لە خزمەت هاووڵاتییاندابن، بۆ ئەوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز بە ئارامی بەڕێوەبچێت.

پاشان، گفتوگۆ لە بارەى ڕەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشێوەیەکى گشتیى كرا، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى هاتنى جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان كردەوە و لێژنەکانیش ڕاسپێردران کە بە وردی چاودێری بازاڕ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە قۆرخکاری بکرێت، بەتایبەت لەم کاتانەدا کە قەیران یان گۆڕانکاریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات.

سەبارەت بە سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی، پارێزگاری هەولێر، هەموو پاڵپشتیەکی بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان دووپاتکردەوە و ئاماژەى بەوەدا کە بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک بکرێت سەرپێچی و زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتیی، لە ڕۆژانى جەژن و پشووەکانیش بە تایبەتى سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیە و بنکەکانی ئاسایش و پۆلیسی بە هەماهەنگی شارەوانییەکانی ڕاسپارد لە ئامادەباشی دابن و ڕێگە نەدەن کەسانێک پشوو و بارودۆخەكە وەک دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى سەرپێچى و زێدەڕۆیى.

لە کۆتایدا، لە لایەن ئامادەبووانەوە لە بارەى چەند پرسێکى دیکەى پەیوەست بەو بابەتە، گفتوگۆکرا و تەئكید لەوەكرایەوە، كە پێویستە هەموو لایەنەكان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و کارئاسانی تەواو بۆ هاووڵاتییان بکرێت لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و هەماهەنگی تەواو لە نێوان هەموو لایەنەكان هەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و  پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.




دوایین هەواڵەکان

ھەڵەبجە، برینێکی قووڵ و ھێمایەک بۆ ستەم

SUNDAY, 15 MARCH 2026 21:03:00

فازڵ میرانی

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە دوای ئەوەی بڵاوی کردبووەوە کە گوایە ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە بەشێکی نەوتی عێراق بەڕێگەی بۆڕی بۆ تورکیا بنێردرێت.

 
بۆ ساڵی تازەی خوێندن ٢٩ پەرتووکی نوێ ئامادە دەبن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 16:03:47

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  بۆ ساڵی داھاتوو ٢٩ پەرتووکی تازە تەواو دەبن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەخوێندرێن.

وردەکاری ئەنجامدانی مەراسیمی یادی نەورۆز لە ئاکرێ

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:03

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری ئاکرێ دەڵێت، بۆ ئەمساڵ مەراسیمی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز بەتەواوی بەڕێوە دەچێت.

لە پارێزگای دھۆک ھەزاران پارچە زەوی دابەش دەکرێن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 15:03:21

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک دەڵێت، بەردەوام ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت و، پێش جەژن 2ھەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێن.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact