هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ هەڤاڵ (ئاکۆ نوری)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر) دەربڕی.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی:
بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نوری ساڵح قادر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ی ئاداری ۲۰۲٦