هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
سەرەخۆشی لە بەڕێز د. جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکەم بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی باوکیان. ھاوخەمی خۆیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١٣