Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 06:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهانەوە تاوتوێ کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق بەرپرسیاریەتیی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان جێبەجێ بکات و ڕێگە نەدات چیتر گرووپە لەیاسادەرچووەکان، ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات بخەنە مەترسییەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە هەموو شێوەیەک لە پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان، هەروەها برەو بە هاریکاریی هاوبەشیان دەدەن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.

لە کۆتاییی پەیوەندییەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیتاڵیا دەربڕی بۆ ئەو پشتگیری و هاوکارییە بەردەوامانەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی دەکات و ڕۆڵی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەرز نرخاند.




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 16:03:39

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact