Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 06:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دڵشاد شەهاب لە بەڕێکردنی تەرمی ساڵح موسلیم: خەباتگێڕ و تێکۆشەرێکی دیارمان لەدەستدا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی خەباتکاری دیاری کورد ساڵح موسلیم بۆ رۆژئاوای کوردستان کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان دڵشاد شەهاب، رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە خەمگینییەکی زۆرەوە و بەناوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەبووین بۆ ماڵئاواییکردن و دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی خەباتکاری گەلەکەمان رێزدار ساڵح موسلیم".

لە درێژەی قسەکانیدا نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کۆچکردوو کرد و گوتی، "ساڵح موسلیم یەکێک بووە لە خەباتکارە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان و چەندین ساڵی تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کورد و نەتەوەکەیدا تەرخان کردووە. بێگومان بە کۆچی دوایی خەباتگێڕێکی مەزنی وەکو ئەو، بۆشاییەکی گەورە دروست دەبێت".

هاوکات دڵشاد شەهاب پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئاراستەی کەسوکار، هاوڕێیان، بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سەرجەم نەتەوەی کورد کرد و هیوای خواست خوای گەورە جێگەی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا دڵشاد شەهاب جەختی لە بەردەوامیی رێبازی خەباتگێڕان کردەوە و روونیشی کردەوە، "ئێمە دڵنیاین خەباتگێڕانی دیکەی گەلەکەمان لەم پێناوەدا بەردەوام دەبن و ئەو بۆشاییە پڕ دەکەنەوە کە بەهۆی لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەوە دروست بووە".




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact