ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کردسەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی کۆچکردوو شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێ گەیاند.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی بەشداری و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.