Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 10 MAR 2026 14:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەشوهەوا نەبووە ڕێگر، حکوومەت ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ پێش وادەی خۆی تەواو دەکات
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان بەردەوامە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک مژدەی ئەوە دەدات کە پڕۆژەی ڕێگەی دهۆک - باعەدرێ، سەرەڕای ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، زووتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

ئەندازیار ڕێدوور سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''کارکردن لە ڕێگەی ستراتیژیی دهۆک - باعەدرێ بە بێوچان بەردەوامە. ئەم پڕۆژەیە بە شێوازێکی زۆر سەردەمیانە دروست دەکرێت و چەندین ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی (ژێرپرد و سەرپرد)ی تێدایە کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاسانکاریی هاتوچۆ لە ناوچەکەدا دەبێت.

سەبارەت بە کاتی کردنەوەی ڕێگەکە، ئەندازیار ڕێدوور ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیار وابوو بۆ نەورۆز بەشێکی ڕێگەکە بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەواوە کەمێک دواکەوتووە. گوتیشی، ''تیمەکانمان شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەشێکی گرنگی ڕێگەکە بەڕووی هاووڵاتیاندا بکەینەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگەوبانی دهۆک دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە پڕۆژەکە بە گشتی پێش وادەی یاسایی خۆی تەواو دەکرێت، ئەمەش نیشانەی بایەخی تایبەتی کابینەی نۆیەمە بە کەرتی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە لە پارێزگای دهۆک.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

هەرێمی کوردستان یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی وەک هێمایەک بۆ پێکەوەژیان دەکاتەوە

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:58

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، یادی ڕۆژی جلی نەتەوەیی دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا هاووڵاتیان، فەرمانبەران و قوتابیان بە پۆشینی جلی ڕەسەنی نەتەوەیی، تابلۆیەکی دەوڵەمەندی کلتووری و پێکەوەژیان پێشان دەدەن.

 
ڕاگەیاندراوێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

TUESDAY, 10 MARCH 2026 11:03:10

هەولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی توندی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکات سنوورێک بۆ گرووپە لەیاسادەرچووەکان دابنێت.

 
یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت

TUESDAY, 10 MARCH 2026 10:03:25

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

 
پۆشینی جلوبەرگی کوردی نیشانەی شانازیکردنە بە ڕەچەڵەک و مێژووی پڕ سەروەریی کورد

MONDAY, 09 MARCH 2026 23:03:57

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردییەوە، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی کلتوور و فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی نەتەوەیی.

 
لە شەقڵاوە زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایشدا دابەش کرا

MONDAY, 09 MARCH 2026 17:03:26

هەولێر- KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەقڵاوە، زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایش لەو دەڤەرەدا دابەش کرا.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact