هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارودۆخی تەندروستی کاک کازمی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشی بۆ خواست.