Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 MAR 2026 13:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حەمید مەجید موسا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمید مەجید موسا) ناسراو بە (ئەبو داود). پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی حزبی شیوعیی عێراق و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر (حەمید مەجید موسا)

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عێراقی، (حەمید مەجید موسا) ناسراو بە (ئەبو داود).

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو و بەڕێزان لە حزبی شیوعیی عێراقی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانن.

کۆچکردوو (ئەبو داود) تێكۆشەر و كەسایەتیەكی ناسراوی سیاسیی عێراقی و دۆستی گەلی کورد و  هاوسۆزی دۆزە ڕەواکەمان بوو و، پەیوەندییەکی دێرین و پتەوی لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتیمان هەبوو، بە کۆچی دوایی سیاسەتمەدارێکی سەنگین و هاندەری پێکەوەژیان و برایەتیی گەلانی عێراقمان لە دەستدا. 

دووبارە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەموو لایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: دابەشکردنی غازی ماڵان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

MONDAY, 09 MARCH 2026 12:03:30

هەولێر-KDP.info- لەم هەفتەیەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە چەسپاندنی دادپەروەری و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە قۆرخکاری و فێڵکردنێک لە پشکی هاووڵاتییان.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی: ڕۆژی تێکشکانی ستەم و ڕزگاربوونی شەقڵاوە و کۆیە پیرۆز بێت

MONDAY, 09 MARCH 2026 11:03:59

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەقڵاوە و کۆیە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی وەک داڕێژەری نەخشەی ڕاپەڕین دەکاتەوە.

 
لقی ٢٤ی سەفین: ڕاپەڕین بەرهەمی نەخشەی سەرۆک بارزانی و ئیرادەی گەلی کوردستانە

MONDAY, 09 MARCH 2026 10:03:28

شەقڵاوە-KDP.info- بە بۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستان و ڕزگاربوونی قەزای شەقڵاوە و دەوروبەری، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری سنوورەکە و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.

 
بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا: سەرۆک بارزانی گرنگییەکی تایبەت بە پێگەی ئافرەتان دەدات

MONDAY, 09 MARCH 2026 09:03:39

ئەڵمانیا-KDP.info- لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری دوسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان یادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانی بەرز ڕاگرت. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرهەد غەفووری، بەرپرسی لق و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی لە دۆخی تەندروستیی نازم حەمەد دەپرسێت

SUNDAY, 08 MARCH 2026 22:03:33

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact