Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 MAR 2026 13:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان: پشتگیری ڕاگەیەندراوی حکوومەتی ھەرێم دەکەین
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، پشتگیری تەواو لە ڕاگەیەندراوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە بۆ کاری میدیایی لەم دۆخە دەریکردووە.
حاکم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "تەواوی پشتگیریی خۆمان بۆ ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەموو ئەو خاڵانەی تێیدا ھاتووە دووپات دەکەینەوە، کە میدیا و زانیاری دەریکردووە، پێشتریش ئێمە وەکو سەندیکا ڕای خۆمان نیشانداوە، پێویستە ڕۆژنامەنووسان جگە لە لە ڕەچاوکردنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی بارودۆخ و ڕەوش و ھەستیاریی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرن، بەتایبەت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان."
حاکم ئازاد حەمەدەمین گوتیشی "ئەگەر دیقەت بدەینە ھەموو میدیای جیھانی ڕووداوەکان ڕووماڵ دەکەن و جۆرێک لە ستاندارد ھەیە، پێویستە ڕۆژنامەنووس نەبێتە لۆکیشنێک خزمەت بە دوژمنان بکات، بۆیە داواکارین سەرجەم ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان پابەندی ئەو خاڵانەبن کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژوەندی گشتی دەریکردووە."

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و گیانی ھاووڵاتییان، چەند ڕێنماییەکی توندی بۆ میدیاکان دەرکرد.


بڕیارەکان بەکارھێنەرانی سۆشیال میدیاش دەگرێتەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتییان لەم بارودۆخە ئەمنییە ھەستیارەی هەیە.
فەرمانگەکە جەختی کردووەتەوە، لەکاتی ڕووماڵی ڕووداوە ئەمنییەکان، بەتەواوی قەدەغەیە ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان بڵاو بکرێتەوە. 

ھەروەھا بەتوندی ھۆشداریی داوە، نابێت بەھیچ شێوەیەک شوێنی وردی ھێرشەکان و ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە لە میدیاکانەوە ئاشکرا بکرێن.
لە بەشێکی دیکەدا، چەند ڕێنماییەکی توند دراوەتە ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بۆیان دەنێردرێت.
لە کۆتاییشدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆمەڵێک ڕێنمایی دروستی بڵاوکردووەتەوە بۆ چۆنیەتیی بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دۆخە ناھەموارەدا.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: دابەشکردنی غازی ماڵان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

MONDAY, 09 MARCH 2026 12:03:30

هەولێر-KDP.info- لەم هەفتەیەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە چەسپاندنی دادپەروەری و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە قۆرخکاری و فێڵکردنێک لە پشکی هاووڵاتییان.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی: ڕۆژی تێکشکانی ستەم و ڕزگاربوونی شەقڵاوە و کۆیە پیرۆز بێت

MONDAY, 09 MARCH 2026 11:03:59

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەقڵاوە و کۆیە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی وەک داڕێژەری نەخشەی ڕاپەڕین دەکاتەوە.

 
لقی ٢٤ی سەفین: ڕاپەڕین بەرهەمی نەخشەی سەرۆک بارزانی و ئیرادەی گەلی کوردستانە

MONDAY, 09 MARCH 2026 10:03:28

شەقڵاوە-KDP.info- بە بۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستان و ڕزگاربوونی قەزای شەقڵاوە و دەوروبەری، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری سنوورەکە و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.

 
بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا: سەرۆک بارزانی گرنگییەکی تایبەت بە پێگەی ئافرەتان دەدات

MONDAY, 09 MARCH 2026 09:03:39

ئەڵمانیا-KDP.info- لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری دوسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان یادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانی بەرز ڕاگرت. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرهەد غەفووری، بەرپرسی لق و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی لە دۆخی تەندروستیی نازم حەمەد دەپرسێت

SUNDAY, 08 MARCH 2026 22:03:33

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact