Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 MAR 2026 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ رای گشتیی پەیامیکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە درێژاییی مێژوو گەلی كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بووە، ئەگەر شەڕیشی بەسەردا سەپێندرا بێت، ئەوە بەرگریی لە خۆی و مافەكانی كردووە. ئەوە بنەمایەكی نەگۆڕە و لە بڕوایەکی پتەو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت.

جێگەی داخێكی زۆرە ئێستا شەڕ و گرژییەكی زۆر لە ناوچەكەماندا هەیە، ئێستا و پێشتریش هەردەم هیوامان ئەوە بووە كە هەرچی گرفت و كێشە هەیە لە ڕێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بكرێت، چونكە هەمیشە شەڕ مایەی كاولكاری و ماڵوێرانییه‌.

لەو میانەدا جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گرووپ و لایەن لەژێر ناوی موقاوەمە و بە بیانوو و دروشمی بێ بنەما؛ ڕێگە بە
ۆیان دەدەن پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگە دەدەن. ئەمە شەڕفرۆشتن و دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر مافی هاووڵاتیان و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لێرەدا دەبێ هەموو لایەك باش بزانن که‌ دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە. پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە، ناكرێ و نابێ ئەو شەڕفرۆشتنە و تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو گرووپانەوه‌ بەردەوام بێت. بۆ ئەو مەبەستە داوا لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین كە بە جددی بێنە سەر هێڵ و سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمیم بۆ خانەوادە و كەسوكاری ئەو ئازیزانەی لە ئەنجامی ئەو پەلامارە ناڕەوایانەدا شەهید بوونە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە كە بە هەموو توانایەك بەردەوام دەبین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی دوور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت و سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستان دەبێت.

مسعود بارزانی
8ی ئاداری 2026




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری سووتەمەنی بۆ KDP: دابەشکردنی غازی ماڵان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

MONDAY, 09 MARCH 2026 12:03:30

هەولێر-KDP.info- لەم هەفتەیەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە چەسپاندنی دادپەروەری و ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە قۆرخکاری و فێڵکردنێک لە پشکی هاووڵاتییان.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی: ڕۆژی تێکشکانی ستەم و ڕزگاربوونی شەقڵاوە و کۆیە پیرۆز بێت

MONDAY, 09 MARCH 2026 11:03:59

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەقڵاوە و کۆیە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی وەک داڕێژەری نەخشەی ڕاپەڕین دەکاتەوە.

 
لقی ٢٤ی سەفین: ڕاپەڕین بەرهەمی نەخشەی سەرۆک بارزانی و ئیرادەی گەلی کوردستانە

MONDAY, 09 MARCH 2026 10:03:28

شەقڵاوە-KDP.info- بە بۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستان و ڕزگاربوونی قەزای شەقڵاوە و دەوروبەری، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەماوەری سنوورەکە و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات.

 
بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا: سەرۆک بارزانی گرنگییەکی تایبەت بە پێگەی ئافرەتان دەدات

MONDAY, 09 MARCH 2026 09:03:39

ئەڵمانیا-KDP.info- لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری دوسلدۆرفی وڵاتی ئەڵمانیا، لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان یادی ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانی بەرز ڕاگرت. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرهەد غەفووری، بەرپرسی لق و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئافرەتانی ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی لە دۆخی تەندروستیی نازم حەمەد دەپرسێت

SUNDAY, 08 MARCH 2026 22:03:33

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact