هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی (شێخ حسێن شێخ مستەفا) دەربڕی و سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و بنەماڵەکەیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئاداری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی (شێخ حسێن شێخ مستەفا)ـی براکەی و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.