Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 MAR 2026 01:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"دەست بە گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتییانە کراوە کە لە دەرەوە گیریان خواردبوو"
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی زۆرینەی ئەو ھاووڵاتییانەی چارەسەرکردووە بەھۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان گیریان خواردبوو.

سروە ڕەسول، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "لە یەکەم ڕۆژی درووستبوونی ئەم بارودۆخە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لیژنەیەکی ھەماھەنگی پێکھێنا بۆ کارئاسانی بۆ ھێنانەوەی ئەو ھاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، چونکە ھەبوو لە فڕۆکەخانەبوو و ھەشبوو لە وڵاتەکان بوون، بۆیە یەکەم جار دوو ھێڵی گەرممان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی شوێنەکان بزانین و چۆن چارەسەر بکەین، فۆڕمێکیشمان ڕاگەیاند بۆ پڕکردنەوەی تا ڕێکاری پێویست بگرینە بەر، دوای ئەوە لە کونسولخانەی تورکیا ڕەزامەندی ئەوە وەرگیرا ھاووڵاتییان ڤیزەی ترانزێتی تورکیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ وەربگرن، مەرجیان ئەوە بوو پێویستە ھێڵەکە تورکی بێت کە پێی دەگەڕێنەوە تورکیا، دواتر بێنە شەرناخ و لەوێش بێنەوە ھەرێمی کوردستان، خەڵکێکیش ھەبوو لە ھەرێم دەبوا بچنە دەرەوە، ئەوانیش دەچنە ئیبراھیم خەلیل و ڤیزەی پێنج ڕۆژی تورکیایان پێدەدرێت و دەچنە شەرناخ و لەوێوە دەگەڕێنەوە."


سروە ڕەسول گوتیشی "زۆر وڵاتی دیکە ھەبوون وەکو ئیمارات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە لە وڵاتی سعودیا ڤیزەی پێنج ڕۆژیان پێدەدرێ بێ ئەوەی بچنە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانە، زیاتر لە ھەزار داواکاری پێشکەش کرا بۆ گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، زۆرینەی ناوچەکان چارەسەربوون، بەشێکیش ماوە ئێستا بەردەوام لەسەر خەتین بۆ ئەوەی ئەوانیش چارەسەر بکرێن و بەڕێگای جیاواز بگەڕێنەوە، تا ئێستا بەشێکیان گەڕاوەنەتەوە، بەشێک لەڕێگان و دوو ڕۆژیان پێویستە، بەشێکیشی چاوەڕێ دەکەن بیانگەڕێنینەوە، ئێستا خەریکی وەرگرتنی ڤیزەی ئوردنین بۆ ئەوەی لەوێش ھاووڵاتییان بگەڕێنەوە، ئەوەی گیری خواردووە کێشەی چارەسەر دەکەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، ئەوانەی لە ھەرێمیشن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان."

 

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن

SATURDAY, 07 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوەیت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکان.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 07 MARCH 2026 20:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٣/٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

 
نێچیرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە

SATURDAY, 07 MARCH 2026 17:03:14

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.

فەرهاد ئەتروشی لەبارەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ ماڵپەڕی KDP دەدوێت

SATURDAY, 07 MARCH 2026 11:03:48

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٣/٧، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدات و تێیدا تەنیا یەک پرس کە پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی: ڕاپەڕینی سلێمانی دەسپێکی شکاندنی زنجیری ستەم و وەدەستهێنانی ئازادی بوو

SATURDAY, 07 MARCH 2026 10:03:34

سلێمانی-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری شاری سلێمانی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پیرۆزیی ئەم ڕۆژە مێژووییە دەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact