ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری).
ئەمڕۆ ھەینی، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری) کوڕی تێکۆشەر و سیمبوڵی ناسراوی بەرخودانی دەڤەری بارزان، شەھید خەلیل خۆشەڤی.
جەنابیان لە نزیکەوە ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و ھیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.