خانەقین-KDP.info- حسێن کەلاری، بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی حزبی، سەردانی لقی ١٥ـی خانەقینی کرد و لە لایەن ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، شاندەکەی لقی ٢٢ کە پێکھاتبوون لە ھەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی و بەشێک لە بەرپرسی ناوچەکان، لەگەڵ بەرپرسانی لقی ١٥ کۆبوونەوە. ئەم سەردانە بە مەبەستی بەھێزکردنی ھەماھەنگی و فراوانکردنی ئاسۆکانی ھاوکاریی نێوان ھەردوو لق لە سنووری گەرمیان و خانەقین ئەنجام درا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر کاراکردنی پەیوەندییە حزبییەکان و خزمەتکردنی زیاتری جەماوەری ناوچەکە کرایەوە، بە ئاراستەی سەرخستنی کارنامەی پارتی و پاراستنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
