Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 6 MAR 2026 01:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنی بەشێکی پارەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات، هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت.

لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرایکرد، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە، وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیەی کە گەیشتووە تایبەتە بە مووچەی مانگی شوباتی هەر یەک لە خانەنشینان، سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.

لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچە و گەیشتنی پارەی فەرمانبەرانی دیکەوە، وەزارەتی دارایی روونیکردووەتەوە کە چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.

لە کۆتاییشدا وەزارەتی دارایی دڵنیایی داوەتە مووچەخۆران و دەڵێت، "لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە و وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢٢ و لقی ١٥ جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی سنوورەکە دەکەنەوە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 21:03:00

خانەقین-KDP.info- حسێن کەلاری، بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی حزبی، سەردانی لقی ١٥ـی خانەقینی کرد و لە لایەن ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:21

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
بریکاری وەزارەتی بازرگانی: جوڵەی بازرگانی بەردەوامە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:38

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت"دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتییان کاڵای زۆرمان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جوڵەی بازرگانیش بەردەوامە، ھیچ پێویست ناکات بترس و بچن کاڵای زۆر بکرن، چونکە دۆخەکە ئاساییە و تیمەکانیشمان بەچڕی چاودێریی بازاڕ دەکەن."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:40

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساڵح مامەند ئاغا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەشێک نین لە پیلانی پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان دژی ئێران

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:17

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی ئاداری 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە پلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران و رایگەیاند، ئەو جۆرە راپۆرتانە "بە مەبەست" بڵاودەکرێنەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact