ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساڵح مامەند ئاغا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ هەڤاڵی بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ).
بۆ بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ساڵح مامەند ئاغا)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ ئاداری ۲۰۲٦