Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 6 MAR 2026 01:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بەشێک نین لە پیلانی پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان دژی ئێران
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی ئاداری 2026، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە گوایە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە پلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنەوەی هێزە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران و رایگەیاند، ئەو جۆرە راپۆرتانە "بە مەبەست" بڵاودەکرێنەوە.

دەقی راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

ئەو راپۆرتانەی باسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو خاکی ئێران، بەتەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوە و بە مەبەست بڵاودەکرێنەوە.

لە هەمان کاتدا، حکوومەتی هەرێم و پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بە پێچەوانەوە، ئێمە داوای ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین. هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕابگرن و خاک و خەڵکەکەمان و ناوچەکە بپارێزن.

 

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢٢ و لقی ١٥ جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیانی سنوورەکە دەکەنەوە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 21:03:00

خانەقین-KDP.info- حسێن کەلاری، بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی حزبی، سەردانی لقی ١٥ـی خانەقینی کرد و لە لایەن ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

 
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتەوە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 17:03:20

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنی بەشێکی پارەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات، هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت.

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:21

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەعید خەلیل خۆشەڤی پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
بریکاری وەزارەتی بازرگانی: جوڵەی بازرگانی بەردەوامە

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:38

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت"دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتییان کاڵای زۆرمان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جوڵەی بازرگانیش بەردەوامە، ھیچ پێویست ناکات بترس و بچن کاڵای زۆر بکرن، چونکە دۆخەکە ئاساییە و تیمەکانیشمان بەچڕی چاودێریی بازاڕ دەکەن."

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات

THURSDAY, 05 MARCH 2026 14:03:40

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ساڵح مامەند ئاغا) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی هەڤاڵی بەڕێز (مامەند ئاغای گربداغ)ی دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact