هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی)، هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاریان دەربڕی.
دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکە:
بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى كوردستان، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری به‌ڕێزیان و کەسوکار و هاوڕێ و هاوخه‌باتانى دەکەین و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین. لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهره‌بانیى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو وه‌ك ڕۆڵه‌ى بنەماڵەیەکی دڵسۆز و تێكۆشه‌ر و كوڕى خه‌باتگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌رى دیارى كوردستان شه‌هید (خه‌لیل خۆشه‌ڤی)، مێژوویەکی پڕ لە شانازییان لە جووڵانه‌وه و شۆڕشەکانی کوردستاندا هه‌یه. خۆى و ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌موو ته‌مه‌نى خۆیان به پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌ت له‌پێناو گه‌له‌كه‌یاندا به‌سه‌ر بردووه.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به‌خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/5