ڕاپەڕین-KDP.info- ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە 35ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلی کوردستاندا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەراسیم و گردبوونەوە جەماوەرییەکانی دا.
سەرەڕای ئەوەی لیژنەی باڵای مەراسیمەکان تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵ و سیمینار و چالاکییە هونەرییەکان تەواو کردبوو، بەڵام بڕیار درا هیچ جۆرە قەرەباڵغی و گردبوونەوەیەک ئەنجام نەدرێت.
ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێت، "بەهۆی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و ئەو دۆخە نهخوازراوهی بەهۆی جەنگ و بۆردومانەکانەوە هاتۆتە ئاراوە، بۆ پاراستنی سهلامهتیی گیانی هاووڵاتییان و ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، یادەکە بەبێ گردبوونەوە دەبێت."
ئیدارەی ڕاپەڕین وێڕای پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕاپەڕین، هیوای خواستووە ساڵی داهاتوو لە کەشێکی ئازاد و دوور لە جەنگ، گەورەترین میهرەجانی جەماوەری بۆ ئەم یادە ساز بکەن.