Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 MAR 2026 00:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، وێڕای باسکردنی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

ھەروەھا ھەردوولا داکۆکییان لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە ھەر ھەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و وەک ھەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ھەروەھا پشتگیری لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

 

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:28

ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.

 
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جێبەجێکردن دان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:15

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێکراون،  ٤٥٨ پڕۆژەش بە بودجەی زیاتر لە ٤ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردن دان."

 
بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر: حکوومەتی ھەرێم ناهێڵێت قەیرانی غاز دروست بێت

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:43

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر دەڵێت "نرخی غازی حکوومی وەکو خۆیەتی و گران نەبووە، ڕۆژانەش غازی حکوومی بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند سەرچاوەیەک غاز دابین دەکات و بەھیچ شێوەیەک قەیرانی غاز دروست نابێت."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact