Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 MAR 2026 00:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوای هەڵوێستی جیهانی دەکات بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دکتۆر دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند ئەو پەرەسەندنە ئەمنییەی دوای ڕووداوەکانی 28ی شوباتی 2026 لە هەرێم و بەتایبەت لە هەولێر ڕووی داوە، پەرەسەندنێکی بێ پاساوە و ئامانجی تێکدانی سەقامگیرییە.

زێباری لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ڕێکەوتی 4ی ئازاری 2026 ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هێرشانەی لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە دەکرێنە سەر دامەزراوەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکان، هەوڵێکی ئاشکران بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان لایەنێک نییە لەو ململانێیانەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەختی کردەوە کە ئەم کردەوانە تەنها پێشێلکارییەکی ئەمنی نین، بەڵکوو پێشێلکردنی زەقی ڕێککەوتنامەکانی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی مرۆییین. گوتیشی، "ئەم هێرشانە مافە مەدەنی، سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمیان کردووەتە ئامانج و بوونەتە ڕێگر لەبەردەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک خوێندن و تەندروستی."

لە ڕووی یاسایییەوە، دکتۆر دیندار زێباری ڕایگەیاند بە ئەنقەست بەکارهێنانی چەکی بێسەروبەر وەک "درۆنی خۆکوژ" و مووشەک کە دەبێتە هۆی برینداربوونی مەدەنییەکان، بەپێی "پەیڕەوی ڕۆما"ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی وەک "تاوانی جەنگ" پۆلێن دەکرێت، هەروەها پێشێلکردنی ڕێککەوتنامەکانی جنێڤی ساڵی 1949 و پرۆتۆکۆڵە زیادکراوەکانی ساڵی 1977ـە.

زێباری هۆشداریشی دا کە ئەم هێرشانە "مافی گەشەپێدان" لە هەرێم پەک دەخەن و ژینگەی وەبەرهێنان تێکدەدەن. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ کرد کە هەڵوێستێکی توند و بەرپرسانە وەربگرن و سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنێن.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەختی کردەوە ئارامیی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئارامیی عێراق و ناوچەکە، پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمیشی بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ پابەندیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەها مرۆییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٣/٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.

 
سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی ھاوکاری و ھاوئاھەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەی(٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی.

 

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە دەکەن

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:28

ھەولێر-KDP. info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.

 
لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری جێبەجێکردن دان

WEDNESDAY, 04 MARCH 2026 15:03:15

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٧٥٠ پڕۆژە بە گوژمەی ترلیۆنێک و ٢٧ملیار دینار جێبەجێکراون،  ٤٥٨ پڕۆژەش بە بودجەی زیاتر لە ٤ترلیۆن دینار لە جێبەجێکردن دان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact