هەولێر-KDP.info- سهرۆكی ههرێمی كوردستان بههۆی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕهوانشاد حەمید مەجید مووسا پهیامێكی هاوخهمی ئاڕاستهی ماڵبات و كهسوكارهكهی كرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی نیشتمانی و تێکۆشەری ناسراوی عێراق و سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕەوانشاد حەمید مەجید مووسا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.
بەڕێز حەمید مەجید مووسا خەباتگێڕێکی دیار و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای گەلی عێراق و کوردستان بوو. لە قۆناغە سەختەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تێکۆشانی نیشتمانی دژی ستەمکاری و بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی گێڕا.
گیانی شاد و یادی ھەمیشە بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٢/٢٨