دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕ دەکات.
دەقی بروسکەی پیرۆزباییەکەی د. ڤیان سلێمان:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (KDP.info)
بۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ماندوونەناس دەکەم.
ڕۆڵ، ئەرک و مامەڵەی بەرپرسیارانەی ئێوە لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان و گەیاندنی پەیام و هەڵوێستەکانی پارتی بە هاووڵاتیانی کوردستان، جێگەی دەستخۆشی و ڕێز و پێزانینێکی زۆرە. ئەم پانزە ساڵە لە خزمەت و تێکۆشانی میدیایی لێتان پیرۆز بێت.
هیوای بەردەوامی، سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە کاروانە پیرۆزەکەتاندا.
د. ڤیان سلێمان
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی - یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦