Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 1 MAR 2026 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بروسکەی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی (٢٥) بەبۆنەی ١٥یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP.info)
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- سیروان عاسی، بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و دەڵێ، "ئەم ماڵپەڕە وەک قوتابخانەیەکی پیشەیی ڕۆژنامەگەریی ئەلیکترۆنی، هەمیشە جێگای متمانەی جەماوەر بووە و خزمەتێکی بەرچاوی بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی کردووە."

دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی:

​بۆ/ بەڕێزان بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و تەواوی ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

​بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕە ئازیزەکەتان، پڕ بە دڵ گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونه‌ناس دەکەین و دەستی یەک بە یەکی کارمەندانی ئەم سەکۆ میدیاییە دەگوشین.

​مایەی دڵخۆشی و شانازییە کە KDP.info لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا، هەمیشە جێگای بڕوا و متمانەی جەماوەر بووە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکاندا. ئەم ماڵپەڕە خزمەتێکی بەرچاو و مێژوویی بە ڕۆژنامەگەریی ئەلیکترۆنیی کوردی کردووە و بەردەوام بە شێوازێکی پرۆفێشناڵانە، مۆڕاڵی ڕۆژنامەگەری و پرەنسیپە زانستییەکانی هەواڵ و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژی پاراستووە. بەدڵنیاییەوە ئەم سەرکەوتنانە بەرهەمی هەوڵ و شەونخونیی بەرپرس و تەواوی کارمەندانی ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستەیە، کە جێگای ڕێز و پێزانینێکی زۆرە.

​وێڕای پیرۆزباییمان، هیوای بەردەوامی، سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر بە پارتیمان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر.

​هەر شاد و سەرکەوتوو بن.

 

​سیروان عاسی

بەرپرسی لقی ٢٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ / ٢ / ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

ڕۆژێکی زیندوو لە یادی نەتەوەیەکدا

SUNDAY, 01 MARCH 2026 00:03:24

فازڵ میرانى

 
پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمید مەجید مووسا

SATURDAY, 28 FEBRUARY 2026 23:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خودالێخۆشبوو حەمید مەجید مووسا و هەڤاڵ و هاوڕێیانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی شیوعیی عێراق و کوردستان دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەمید مەجید مووسا دەکات

SATURDAY, 28 FEBRUARY 2026 23:02:00

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی سكرتێری پێشووتری حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان، ڕه‌وانشاد حەمید مەجید مووسا په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی ماڵبات و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد.

بروسکەی پیرۆزبایی د. ڤیان سلێمان بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info)

SATURDAY, 28 FEBRUARY 2026 22:02:36

دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، د. ڤیان سلێمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆکی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕ دەکات.

 
بروسکەی پیرۆزبایی بەرپرسی لقی ٢١ بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info)

SATURDAY, 28 FEBRUARY 2026 22:02:21

سلێمانی-KDP.info- شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ماڵپەڕی فەرمی پارتی لە ماوەی پازدە ساڵی ڕابردوودا، تەنها پانتاییەکی هەواڵسازی نەبووە، بەڵکو وەک تەرجەمانی فەرمی و سیاسیی پارتی و سەکۆیەکی دیپلۆماسیی میدیایی، توانیویەتی دیدگا نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانە بە ڕووی جیهاندا نمایش بکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact