هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕ دەکات و دەڵێ، (KDP.info) توانیویەتی هاوسەنگی لە نێوان گەیاندنی پەیامی فەرمی و دەنگی هاووڵاتیاندا بپارێزێت.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەڕێز زاگرۆس فەتاح:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (KDP.info)
بەبۆنەی یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی ئەم سەکۆ میدیاییە دەکەین.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە ماوەی ١٥ ساڵی کارکردنیدا، بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵانە و بە پابەندییەکی تەواو بە ئیتیكی کاری ڕۆژنامەوانییەوە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە. جێگەی دەستخۆشییە کە لەپاڵ بڵاوکردنەوەی پەیام، بیروبۆچوون و سیاسەتی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە ڕاستگۆیانە بووەتە مینبەری دەنگ و باس و کێشەکانی هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکان، ئەمەش وای کردووە کە ببێتە جێی متمانەی هەموو لایەک.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، تا لەسەر هەمان ڕێچکە و بە هەمان گیانی دڵسۆزییەوە لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
زاگرۆس فەتاح
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦