هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٢/٢٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.
ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەھێزکردنی ھاوئاھەنگیی ھەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.