سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، پیرۆزبایی (١٥) ساڵەی دامەزراندنی (KDP.info) دەکات و دەڵێت، (KDP.info) بووەتە دەنگێکی بەهێز بۆ گواستنەوەی ڕاستییەکان و ڕوونکردنەوەی سیاسەت و چالاکییەکانی پارتیمان."
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی بەڕێز عەلی حوسێن:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)
بە دڵێکی پڕ لە شانازی و ڕێزەوە، یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان پیرۆز دەکەم.
لەم ساڵانەی تەمەنیدا، (KDP.info) توانیویەتی ببێتە دەنگێکی بەهێز و متمانەپێکراو بۆ گواستنەوەی ڕاستییەکان، دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ هاووڵاتیان و ڕوونکردنەوەی وردی سیاسەت و چالاکییەکانی پارتیمان. ئێوە ئەرکێکی گرنگتان لە ئەستۆ گرتووە لە پاراستنی میسداقییەتی پەیامی نیشتمانی و نەتەوەییمان.
هیوامان وایە ئەم سەکۆیە هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی پێشەنگ لە خزمەتکردنی نیشتمان و گەلدا بەردەوام بێت و هەنگاوەکانی داهاتووتان پڕ بن لە داهێنان و سەرکەوتنی گەورەتر.
جارێکی تر ئەم بۆنەیە لە ئێوە و هەموو کادرانی ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆز دەکەم.
عەلی حوسێن
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی
پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین
٢٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦