هەولێر-KDP.info- بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری شاعیر و ڕووناکبیری کۆچکردوو "ڕەفیق سابیر" دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دواییی شاعیری ناودار و نووسهر و ڕووناکبیری دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین.
خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، به كار و بهرههمهكانى، خزمهتێكى بهرچاوى وێژه و ڕۆشنبیریى كوردى كردووه و یادى بۆ ههمیشه به زیندوویى دهمێنێتهوه. لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان