Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 27 FEB 2026 01:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم باسی وردەکاری پڕۆژەی سترایتژی ئاوی چەمچەماڵ دەکات
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەگەر گرفت نەیەتە پێش ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "کارکردن لەپڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە و کارەکانیش باش بەرێوەدەچن، ئێستا ڕێژەی ٣١%ی ئەنجام دراوە و بۆ ١١کم بۆڕی دابینکراوە، کارە مەدەنییەکانی وەکو حەوزەکان و بەشەکانی دیکە بەڕێژەی ٧٥%ی تەواو بووە، سەرەڕای ئەوەی دۆخی دارایی باش نییە، بەڵام کارەکان باش بەڕێوە دەچن، گەر کێشەی دارایی نەبێت ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی داوە." 

ئاری ئەحمەد گوتیشی "زۆرینەی کەلوپەلە کارەبایی و میکانیکییەکان گرێبەستیان بۆ کراوە و بەردەوام دابین دەکرێن، چونکە بودجەکەی زۆرە، ١١٤ملیار دینارە.  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جدییە لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە و خستنە خزمەت ھاووڵاتییان، کە بەتەواوبوونی کێشەی ئاو لە چەمچەماڵ، تەکیە، ڕزگاری و ناوچەکە بەگشتی چارەسەر دەبێت، چونکە پڕۆژەکە نزیکەی ٣ھەزار و ٤٠٠مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێک دابیندەکات و ٢٥٠ ھەزار ھاووڵاتیش سوودی لێ وەردەگرن." 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 21:02:07

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

 
ئەکبەر حەیدەر: بەردەوام دەبین تا ئەو زوڵمەی دژی خانەقین ڕادەگیرێت

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 17:02:05

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، ھەموو لایەنە کوردییەکان یەک ھەڵوێستن و بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو زوڵمەی دژی خانەقین ھەیە ڕادەگیرێت." 

كه‌رخی ئالتی به‌رماخ: كلیكی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشەکان لای سه‌رۆك بارزانییه‌

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 15:02:46

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی تورکمان ده‌ڵێ "پێكهاته‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆك بارزانی هه‌ست به‌ ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له‌ كوردستان به‌ڵكو كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش لای سه‌رۆك بارزانییه‌."

 
لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 15:02:42

ھەولێر-KDP.info- کوردستان دەبێتە ئەندامی فیدراسیۆنێکی تۆپی پێی جیهانی و لەمەودوا بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەکات.

 
مامۆستا باویانی بۆ KDP: ئەوەی نیشتمانەکەی خۆشبوێت پەیڕەوی لە سوننەتی پێغەمبەر دەکات

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 14:02:21

هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر جەخت دەکاتەوە کە خۆشەویستیی خاک و نیشتمان بەشێکی دانەبڕاوە لە بیروباوەڕی ئیسلامی و ڕایدەگەیەنێت، کوردانی موسڵمان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی نیشتمانپەروەریدا بوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact