هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی تورکمان ده‌ڵێ "پێكهاته‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆك بارزانی هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له كوردستان به‌ڵكو كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش لای سه‌رۆك بارزانییه."
كه‌رخی ئالتی به‌رماخ، سیاسه‌تمه‌داری توركمان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێمه ده‌زانین عێراق و ناوچه‌كه به قۆناغێكی ناسكدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌م كاته‌دا سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته مه‌رجه‌عی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش، باره‌گای بارزانی و سه‌رۆك بارزانی بوونه‌ته شوێنی ئه‌و كێشانه‌ی ساڵه‌های ساڵه چاسه‌ر نه‌بوونه، چونكه ده‌بینین ئێستا نه‌ك كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەڵکو لە پارچه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ئاشتی به‌رقه‌رارده‌بێت و گرێ كوێره‌كان ده‌كرێنه‌وه."
په‌یوه‌ست به پێكهاته‌كانیش ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی توركومان ده‌ڵێت "ئیمه‌ش وه‌ك پێكهاته‌كانی كوردستان له‌یه‌ك خاك و له‌یه‌ك ناوچه له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆك بارزانی ده‌ژین و هه‌ست به ئاشتی و ئازدی و دیموكراتی ده‌كه‌ین، كه جه‌نابیان زۆر له‌مێژه جه‌ختی كردووەته‌وە پێكهاته‌كان برای ئێمه‌ن و له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ژین."
كه‌رخی ئالتی به‌رماخ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت هه‌مووی ده‌گه‌ڕێنەوه لای سه‌رۆك بارزانی و له‌وێ كلیلی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، ئێمه‌ی پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین کە سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات و ئێمه‌ش له‌ژێر دڵنیایی ئه‌و چه‌تره هه‌ست به پاراستنی مافه‌كانمان ده‌كه‌ین."
قائید میرۆ