Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 27 FEB 2026 01:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی فەرمییان لەسەر گۆڕانکارییەکانی دیالە ڕاگەیاند
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ نوێنەری سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای دیالە و قەزای خانەقین کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڵوێستی فەرمیی خۆیان بەرامبەر بە گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی ناوچەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی شوباتی 2026، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان رایگەیاند، "ئەو هەوڵانەی بۆ گۆڕینی ناحیەکان بۆ قەزا و دابڕینیان لە خانەقین لە ئارادایە، درێژەپێدەری هەمان ئەو سیاسەتەیە کە پێشتر بۆ تەعریبکردنی ناوچەکە بەکارهاتووە، ئەمە هەنگاوێکی نادەستوورییە و پێچەوانەی بنەماکانی ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە."

فەهمی بورهان جەختی کردەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی خەڵکی خانەقین دەکەن و ڕێگە نادەن بەم شێوەیە دەستکاریی دیمۆگرافیا و نەخشەی ئیداریی ناوچەکە بکرێت، ڕاشیگەیاند، نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق و دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ تانەدان لەو بڕیارانە.

لە لایەکی ترەوە، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی خانەقین ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوانەی ئێستا لە بەغدا و دیالە خەریکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەن، دەیانەوێت بە بەرگێکی نوێوە سیاسەتی رژێمی پێشوو دژی کورد جێبەجێ بکەن." هەروەها دەڵێن، کە ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریی خراپیان دەبێت لەسەر پرۆسەی سەرژمێریی داهاتوو و دەیانەوێت ژمارەی کورد لەو ناوچانە کەم بکەنەوە. 

لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، داوا لە سەرجەم وەزیران، پەرلەمانتاران و سەرۆککۆمار کرا کە لە بەغدا وەک یەک دەنگ دژی ئەم ستەمە بوەستنەوە، چونکە مەترسییەکە تەنها لەسەر خانەقین نییە، بەڵکو ئەگەر لە خانەقین سەر بگرێت، ڕەنگە لە داهاتوودا کەرکووک و شنگال و ناوچەکانی تریش بگرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 21:02:07

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

 
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم باسی وردەکاری پڕۆژەی سترایتژی ئاوی چەمچەماڵ دەکات

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 19:02:07

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی چەمچەماڵ بەردەوامە، ئەگەر گرفت نەیەتە پێش ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

ئەکبەر حەیدەر: بەردەوام دەبین تا ئەو زوڵمەی دژی خانەقین ڕادەگیرێت

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 17:02:05

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی، ھەموو لایەنە کوردییەکان یەک ھەڵوێستن و بەردەوام دەبن تاوەکو ئەو زوڵمەی دژی خانەقین ھەیە ڕادەگیرێت." 

كه‌رخی ئالتی به‌رماخ: كلیكی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشەکان لای سه‌رۆك بارزانییه‌

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 15:02:46

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌دارێكی تورکمان ده‌ڵێ "پێكهاته‌كان له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆك بارزانی هه‌ست به‌ ئارامی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له‌ كوردستان به‌ڵكو كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش لای سه‌رۆك بارزانییه‌."

 
لەمەودوا ئاڵای کوردستان لە مۆندیال و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەشەکێتەوە

THURSDAY, 26 FEBRUARY 2026 15:02:42

ھەولێر-KDP.info- کوردستان دەبێتە ئەندامی فیدراسیۆنێکی تۆپی پێی جیهانی و لەمەودوا بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی پاڵەوانێتییە جیهانییەکان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact