Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 FEB 2026 01:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.ھێمن میرانی: دەستمان کردووە بەم ھەڵمەتە ھۆشیارییە بۆ شۆفێران
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "ھەڵمەتێکی ھۆشیاریمان بۆ ھۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتیان لە چۆنێتی شوفێریکردن بە سەلامەتی دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی ھەم سەر و ماڵیان بپارێزرێ، ھەم لە سزای دارایی و سەرپێچی خۆیان بپارێزن." 

د.ھێمن میرانی، بەڕێوەبەر ی گشتی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ سەرمایەگوزاری گەورەی لە بواری پەرەپێدانی ھاتوچۆ کردووە، کە بووەتە ھۆکاری کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی ھاتوچۆ بەڕێژەی ٥٠٪ و کەمبوونەوەی مردن و برینداربوونی سەخت بەڕێژەی ٦٤٪، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی بەکارھێنەرانی ئۆتۆمبێل و فراوانبوونی شەقامەکان و شار و شارۆچکەکان. بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کەمبوونەوەی ڕووداوەکان بکرێت، پێویستیمان بە گۆڕانکارییە لە ھەندێ جومگەی دیکە.

د.ھێمن میرانی گوتیشی "چاکسازی بنەڕەتی لە پەروەردەکردنی شوفێر و دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری کرا، ئێستا ھەموو گەنجێک بەر لەوەی ببێتە شوفێر و مۆڵەت دەربکات، دەبێ لە نووسینگەکانی فێرکردنی شوفێری وانەی تیۆری و کرداری بخوێنێ، لەسەر مەنھەجێک کە وەزارەت دایناوە و پەسندی کردووە، شوفێری نوێ بەتەواوی فێری یاسا و ڕێنماییەکانی بواری ھاتوچۆ و شوفێریکردنی سەلامەت و ناسینی شەقامەکان و ھێماکانی سەرشەقام و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکان دەکرێت، ئینجا دەچێتە بەشی مۆڵەت و تاقیکردنەوەی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری دەکات." 

گوتیشی "مۆڵەتەکانی شوفێری چیدی (گشتی و تایبەت) نین، بەڵکو بەگوێرەی قەبارەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی سەرنشین جیاکراونەتەوە، شوفێر چیتر ناتوانێ بە یەک جۆر مۆڵەت (وەکو مۆڵەتی گشتی جاران) ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت." 

بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە "لەبواری دیزاین و ھێڵکاری شەقامەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەندازەی ھاتوچۆ بە دەستی کاری خۆماڵی، دەستیان بە نوێکردنەوەی ھێڵکاری شەقامەکان کرد بۆ ئەوەی شوفێران ڕێڕەوی خۆیان ببینن و بە دروستی شوفێری بکەن، ئەو ھەڵمەتی ھۆشیارییەی پەیجی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆ دەستیان پێکردووە بۆ ھۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییان لە چۆنێتی شوفێریکردن بە سەلامەتی بۆ ئەوەیە ھەم سەر و ماڵیان بپارێزرێ، ھەم لە سزای دارایی و سەرپێچی خۆیان بپارێزن." 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

هەولێر.. كۆبوونە‌وە‌یەکی فراوان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 20:02:46

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکە بەگشتیی و کاریگەری و پێشھاتەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.

 
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ دەكرێت

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 19:02:33

ھەولێر-KDP. info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە، یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان واژۆ دەكەن. 

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 18:02:26

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی راگەیاند..

دەقی ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 18:02:13

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 16:02:17

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/25 بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact