Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 FEB 2026 01:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەحرێن دەیەوێت لە چەندین سێکتەر لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "وڵاتی بەحرێن دەیەوێت لەڕێگەی کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان لە چەندین سێکتەری جیاجیا کار بکەن، ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین." 

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی "شاندێکی وڵاتی بەحرێن سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و دەیانەوێت لە بواری گەشتوگوزار، وزەی نوێبووە، پیشەسازی، گەشەپێدانی خانووبەرە و ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و بەشداری بکەن لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان، بۆیە بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێمەش تەواوی ھاوکاری و کارئاسانییان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی سەرمایەی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاد بێت." 

د.محەمەد شوکری گوتیشی "ئێستا بەحرێن ١٢ کۆمپانیای لە ھەرێمی کوردستان کار دەکات، دەیانەوێت کارەکانیان فراوانتر بکەن و زیاتر لە چەندین سێکتەری جیاجیا کاری وەبەرھێنان بکەن، بۆیە ھەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی وڵاتانی بیانی بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن." 

شوکری باسی لەوەش کرد "شاندی کەرتی تایبەتی وڵاتی بەحرێن ھاتبوونە ھەرێمی کوردستان، دەیانەوێت لە بواری ئابووری و بازرگانی کار بکەن و پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەحرێن فراونتر بێت و سوود لە ئەزموونی یەکتری وەربگرین، چونکە لە ھەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆری وەبەرھێنان ھەیە و وڵاتان دەیانەوێت کاری تێدا بکەن." 

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

هەولێر.. كۆبوونە‌وە‌یەکی فراوان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 20:02:46

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکە بەگشتیی و کاریگەری و پێشھاتەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.

 
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ دەكرێت

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 19:02:33

ھەولێر-KDP. info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی پێشمەرگە، یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان واژۆ دەكەن. 

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 18:02:26

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی راگەیاند..

دەقی ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 18:02:13

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

WEDNESDAY, 25 FEBRUARY 2026 16:02:17

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/2/25 بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact