Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 25 FEB 2026 01:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەقی وتەکانی مەسروور بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپانی کردەوە و ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی و لە کاتێکی پێوانەییدا جێبەجێ کراوە. مەسروور بارزانی، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) و تەواوی ئەندازیاران و فەرمانبەران کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گەورەیە.

دەقی وتەکانی مەسروور بارزانی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دووسایدی هەولێر-گۆمەسپان

بەڕێزان ئامادەبووانی هێژا

پێش هەموو شتێک شوکر بۆ خوا کە دەرفەتی پێ داین بتوانین ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەشی خەڵکی هەموو کوردستان بکەین بە تایبەتی خەڵکی شاری هەولێری خۆشەویست و دەوروبەری. سوپاسێکی بێ پایانی هێمن گرووپ دەکەم کە وەک هەمیشە لە کاتێکی پێوانەیی، بە شێوازێکی زۆر جوان و ستانداردێکی نێودەوڵەتی توانیان ئەم پڕۆژە گەورەیە جێبەجێ بکەن و بیخەنە خزمەتی خەڵکی کوردستان.

لێرەدا بە تایبەت دەمەوێ دەستخۆشی لە ئەندازیاری بەتوانا، کاک ئەمیر و هەموو ئەو فەرمانبەر و ئەندازیار و ئەو کەسانە بکەم کە کاریان تێدا کردووە. دەستخۆشی لە هەمووتان دەکەم. ئێمە زۆر دڵخۆشین و سەربەرزین کە لە هەرێمی کوردستان ئێستا کۆمپانیای وامان هەیە بتوانن پڕۆژەی وا گەورە بەم ئاستە بەرزە دروست بکەن. ئینشاڵڵا نموونەتان زۆر بێ.

سوپاسی جەنابی وەزیر، جەنابی پارێزگار و هەموو ئەو بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارانە دەکەم کە زەحمەتیان کێشا و بەشدار بوون لە بەجێگەیاندن و تەواوکردنی ئەم پڕۆژە گەورەیە.

ئەمە پرۆژەیەکی گەورەیە کە دەتوانێ خزمەتی هاتوچۆی هاووڵاتییان بکات و لە هەمان کاتدا بابەتی سەلامەتیی هاووڵاتییانیش لەبەرچاو گیراوە و بێگومان هاووڵاتی پارێزراوتر دەبێت. هەموومان بەو ڕیگایەدا هاتوچۆمان کردووە، من بیرمە زۆر جار سەردانی هەولێرمان دەکرد یا بەم ڕێگایەدا دەگەڕاینەوە، بە ڕاستی جێگەی مەترسی بوو. بەڵام ئێستا کە ئەم ڕێگایە بەم شێوازە دروست کراوە، هەم هاووڵاتییان دەتوانن بە کاتێکی کەمتر سەردانی ناوچە دڵخوازەکانی خۆیان بکەن، هەم خەڵکی دەوروبەری هەولێر دەتوانن بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان سەردانی هەولێر بکەن. ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ بەیەکەوە بەستنی شار و شارۆچکەکان لە نێوان هەموو شارەکانی کوردستان. بە تایبەتی ئێرە کە هەولێر بە گۆمەسپان و دۆڵی سماقوڵێ و ڕێگای کۆیە و سلێمانی دەبەستێتەوە، لە لایەکی تریشەوە دیسان ئەمە بەردەوام دەبێت بە گەڕانەوە بە ڕێگەی بەستۆرە و جارێکی تر بۆ هەولێر.

شوێنی گەشتیاریی زۆر لەم دەڤەرە هەیە و هێندێکی دەستی پێ کراوە و بوونەتە شوێنی گەشتیاری، بە تایبەتی بەنداوی گۆمەسپان کە ئێستا دروست کراوە و پێشتریش ڕێگایەکی هاوشێوەی ئەمە لە دەوری بەنداوەکە دروست کراوە کە ئەمە ئاسانکاریی زۆر دەکا بۆ خەڵکی کوردستان و هەولێر کە ئینشاڵڵا لە وەرزی بەهاردا کە هیوادارین وەرزێکی خۆش بێ، چێژ لەو سروشتە جوانەی کوردستان وەربگرن.

داواکاریی من لە خەڵک ئەوەیە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ لەبەرچاو بگرن و بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و هاووڵاتییانی تر، بەخێرایی ئوتۆمبێل لێنەخوڕن. هیوادارین هەمووتان سەربەرز بن، ئێمەش بتوانین زیاتر خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست بکەین.

جارێکی تر پیرۆزە لە هەمووتان.

 

زۆر سوپاس

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ویداد ئەرسەلان دەکات

TUESDAY, 24 FEBRUARY 2026 20:02:43

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان بڵاوکردەوە و تێیدا ھاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.

 
سبەی لە خانەقین مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەندرێت

TUESDAY, 24 FEBRUARY 2026 17:02:12

خانەقین -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی "دژی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق لەبارەی بەقەزابوونی قەرەتەپە و جەلەولا، سبەی لە خانەقین مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیندرێت و فەرمانگە حکوومی و شوێنە گشتییەکان دادەخرێن و مانگرتن دەستپێدەکات." 

 

سەرۆکوەزیران بۆ دیزاینی پڕۆژەکانیش ڕێنمایی تایبەتی ھەیە

TUESDAY, 24 FEBRUARY 2026 16:02:19

ھەولێر -KDP.info- پارێزگاری ھەولێر گوتی "سەرەڕای دۆخی نالەباری دارایی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بەردەوام بووە و ئاوەدانی لە ھەرێمی کوردستان نەوەستاوە و بەردەوامیش دەبیت." 

ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وی له‌ هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 24 FEBRUARY 2026 15:02:28

 هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رده‌وامه‌ و تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی دابه‌ش كراون به‌رده‌وامه‌." 

بەرپرسی لقی ١ی پارتی بۆ KDP: پڕۆژەکە بەردەوام لە فراوانبووندایە

TUESDAY, 24 FEBRUARY 2026 12:02:21

دھۆک-KDP.info- دکتۆر نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، ڕایدەگەیەنێت کە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پڕۆژەیەکی بەرفراوانیان بەناوی (بەھاری خێر و دلۆڤانی) ڕاگەیاندووە و دەشڵێ، تاوەکو ئێستا بە سەدان پزیشک و ناوەندی تەندروستی بەشدارییان تێدا کردووە و پڕۆژەکە بەردەوام لە فراوانبووندایە."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact