Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 FEB 2026 01:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦ لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، بەڕێز تۆم باراک وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی ھەبوو لە ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی شەڕ و توندوتیژی و ھەروەھا ھەوڵدان بۆ ھێورکردنەوەی پێشھاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و سەرگرتنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات. ئاماژەشی بەوە دا کە بۆ کێشە و گرفتەکانی عێراقیش سوود لە حیکمەت و ڕێنوێنیی سەرۆک بارزانی وەربگیرێت. ھەروھا بەڕێز تۆم باراک جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە عێراق خاوەنی سەروەریی خۆی بێت و لەو چوارچێوەیەشدا گرنگە ئەمەریکا پەیوەندی و شەراکەتی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا ھەبێت.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژوو و خەباتی گەلی کوردستان و ئەو تاوان و جینوسایدەی بەرانبەر گەلی کوردستان کراوە و ھێمای بەوەدا کە گەلی کوردستان ھەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و ویستویەتی کێشەکان دوور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێن. لەبارەی عێراقیش سەرۆک بارزانی  ئاماژەی بەوەدا کە پابەندبوون بە دەستوور و بنەماکانی ھاوبەشی و سازان و ھاوسەنگی وا دەکات کە عێراق گەشە بکات و بەرەو پێشەوە بچێت و بەرژەوەندیی گەلانی عێراقیش ھەر لەوە دایە دەستوور جێبەجێ بکرێت و عێراق خاوەنی بڕیار و سەروەریی خۆی بێت و لەگەڵ سەرجەم دراوسێکاندا بەرژەوەندیی ھاوبەشی ھەبێت و شەراکەتی نێوان ئەمەریکا و عێراقیش ڕەچاو بکرێت. سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی داھاتووی عێراق پابەندی جێبەجێکردنی دەستوور و بنەماکانی فیدڕاڵیزم بێت و ھەروەھا لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان یاسا بۆ ئەوە بابەتانە دەربچێت کە ھێشتا چارەسەر نەکراون و بۆ داھاتووی گەلانی عێراق گرنگ و پڕبایەخن وەک یاسای نەوت و گاز و ماددەی ١٤٠ و ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە جێبەجێبوونی بنەماکانی فیدڕاڵیزم لە دەوڵەتی عێراق.

لەبارەی بابەتی سەرۆککۆماریش سەرۆک بارزانی ئەوەی خستەڕوو مادام ئەو پۆستە پشکی گەلی کوردستانە پێویستە میکانیزمێکی شاییستە بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆککۆمار ھەبێت کە دەرخەری ئیرادەی خەڵکی کوردستان بێت. سەبارەت بە بابەتی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پێویستیی پابەندبوون بە بەرژەوەندییەکانی عێراق ڕاشیگەیاند کە چوارچێوەی ھەماھەنگی بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە کێ بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیران بێت و بەلای ئێمەشەوە گرنگە کە سەرۆکوەزیران پابەندی دەستوور و بنەماکانی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و سازان بێت.

پڕۆسەی ناوخۆی ھەرێم و بارودۆخی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆک بارزانی ھیوای خواست کە کێشەکانی ناوچەکە بە ئاشتی چارەسەر بکرێت و ناوچەکە دوور بێت لە شەڕ و توندوتیژی.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 22:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان)، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتیی دیاری تورکمان بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد.

سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 22:02:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/2/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پێشوازیى لە بەڕێز تۆم باراك، نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووریا و باڵیۆزى ئەمه‌ریكا لە توركیا و شاندێكى یاوەرى كرد.

کۆمەک و ھاوکاریەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دابەش کرا

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- دوای گەیشتنی کاروانی هاوکارییەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی کۆمەکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە تێیدا هەزاران خێزانی ئاوارە و کەسانی شایستە لێی سوودمەند بوون.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی دەکات

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 19:02:54

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2/23 ، مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی دەکات. 

لە پارێزگای دھۆک دوو پڕۆژەی گەورە لە بواری جێبەجێکردن دان

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 16:02:28

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک دەڵێت لە پارێزگای دھۆک دوو پڕۆژەی گەورە لە بواری جێبەجێکردن دان.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact