دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی "بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سێ ئامێری گەورەی پزیشکی بۆ تەندروستی دھۆک بە گوژمەی زیاتر لە ٥ملیار دینار دابین کرا."
د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ ئامێری گەورەی پزیشکی بۆ تەندروستی دھۆک دابینکران، ئەوانیش دوو ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بە گوژمەی دووملیار و ٦٠٠ملیۆن دینار و ئامێرێکی ڕەنین بە گوژمەی دووملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار."
د.ئەفراسیاب موسا گوتیشی "سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی ئەو ئامێرانە کە خزمەتێکی باشتر بە نەخۆشان دەکات، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام خزمەتگوزاری لە ھەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی ئەنجام دەدات و گرنگی زۆریش بە کەرتی تەندروستی دەدات."
بڵند ئیبراھیم