ھەولێر-KDP. info- وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێ کە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( 23 ی شوباتی 2026) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
23 ی شوباتی 2026