ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی ویداد ئەرسەلان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان، وەزیری پێشووترى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/23