Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 FEB 2026 01:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەتروشی بۆ KDP: بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە و سازش ناکەین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- دکتۆر فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری دەدات لە هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی پێگەی کورد لە بەغدا و ڕایدەگەیەنێت، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ناکەن.

دکتۆر فەرهاد ئەتروشی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە بۆ ئەوەی پۆستی سوپاسالار لە کورد بسەنرێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی لەناکاو خراوەتە کارنامەی کۆبوونەوە. ئەم هەنگاوە کێشەی یاسایی تێدایە و ئێمە تانەمان لێداوە و لە دادگای فیدراڵیش سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە ئەگەر ئەمڕۆ بێدەنگ بین، لە داهاتوودا دەست بۆ پۆستەکانی دیکەش دەبەن."

جێگری سەرۆکی پەرلەمان تیشکی خستە سەر هەوڵی لایەنە شیعییەکان بۆ هەژموونگەرایی و گوتی، "دەیانەوێت لە ١٠ لیژنە گرنگەکەی پەرلەمان، زۆرینەی ئەندامەکان بۆ خۆیان بێت بە بیانووی ئەوەی زۆرینەن، ئەمەش پێشێلکردنی ئەو هاوسەنگییەیە کە پێشتر هەبوو. هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەکان کەم بکرێتەوە تاوەکو ململانێ لە ناوخۆی کورد دروست بێت و یەکدەنگ نەبین، بەڵام ئێمە ڕێگر دەبین لەو هەوڵانە."

سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار، ئەتروشی ڕەخنەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی گرت و گوتی، "کورد دەستوەرناداتە پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام بەداخەوە چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت کاندیدی سەرۆککۆمار بە ئارەزووی خۆی دیاری بکات تاوەکو لەژێر هەژموونی ئەواندا بێت. ئومێدەوارین کورد بە یەک کاندید بچێتە بەغدا، هەرچەندە بەهۆی دۆخی ئێستاوە کارێکی ئەستەمە."

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، "وەک پارتی دیموکراتی کوردستان سوورین لەسەر پاراستنی مافەکانمان و لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی کورد، بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 22:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان)، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتیی دیاری تورکمان بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد.

سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 22:02:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/2/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پێشوازیى لە بەڕێز تۆم باراك، نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووریا و باڵیۆزى ئەمه‌ریكا لە توركیا و شاندێكى یاوەرى كرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا دەکات

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦ لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کرد.

 
کۆمەک و ھاوکاریەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دابەش کرا

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- دوای گەیشتنی کاروانی هاوکارییەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی کۆمەکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، کە تێیدا هەزاران خێزانی ئاوارە و کەسانی شایستە لێی سوودمەند بوون.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی دەکات

MONDAY, 23 FEBRUARY 2026 19:02:54

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ دووشەممە 2/23 ، مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی دەکات. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact