هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و، جەخت دەکاتەوە ڕێگە نادات هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ.
ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ھەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە، لەم ڕووەوە بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و ھیچ کاتێک سەرچاوەی ھەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی ھیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، ھیچ لایەنێک، ھەرێمی کوردستان لە دژی ھیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بھێنێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٢/٢٢