هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی و ڕایگەیاند، لەم خەمە گەورەیەدا ھاوبەشی خەم و پەژارەی ھەموویانین.
دەقی پەیامی ھاوخەمیی نێچیرڤان بارزانی:
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێز جەنابی عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و بنەماڵەی عەللاق دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مونعیم عەللاق)ـی برایان، و لەم خەمە گەورەیەدا ھاوبەشی خەم و پەژارەی ھەموویانین.
لە خوای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی فراوانی خۆی شاد بکات و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت، ھەروەھا سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
إنا للە وإنا إلیە راجعون
نێجیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان